دەنگی ناوەندی دەرەوە

ڕێکخستنەکانی دانیمارك چەند پرسێکی هەنووکەیی تاووتوێ دەکەن

 سەردێڕی بابەتەکان

ڕێکخستنەکانی دانیمارك چەند پرسێکی هەنووکەیی تاووتوێ دەکەن

ئاب 27
21:33 2017

کۆمیتەی دانیمارک لەگەل رێکخستنەکانی ئۆلبۆرگ بەمەبەستی بەدواداچوونی کارو چالکیەکان و  تاوتوێ کردنی چەند تەوەرێك کۆدەبێتەوە

کۆمیتەی دانیمارك لەگەل رێکخستنەکانی نۆردیولاند( ئۆلبۆرگ) لرۆژی یەکشەمەی ١٣/٨/٢٠١٧ لەشاری ئۆلبۆرگی ولاتی دانیمارك بەمەستی بەدواداچوون و برەودان بە کاروچالاکیەکان وزیاتر کاراکردنیان و تاوتوێ کردنی  بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان بەگشتی و پرۆسەی ریفراندۆم و رۆلی یەکێتییمان لەم بارودۆخەدا بەتایبەتی، کۆدەبێتەوە.

دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ رێزلێنال لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن بەرپرسی کەرت رزگار قادر دەستی پێکرد، دوای بەخێر هێنانی ئامادەبووانی کردو بەتایبەتیش بەرپرسی کۆمیتە سەردار محمد و کارگێری کۆمیتە وشیار جەلال ، پاشآن پوختەیەكیش دەربارەی کارو چالاکیەکانی کەرتەکەیانی خستەروو هەروا ئاماژەشی بە پۆلەکانی یۆرینگ و فریدریکسهاونیش کرد.
دواتر سەردارمحمەمەد بەرپرسی کۆمیتە دوای خۆشحالی دەربرین بەباشی زانی پیش تر ئامادەبووان سەرنج و را و پێشنیار و رەخنەکانی خۆیان پیشکەش بکەن بەو مەبەستە ی سەرجەم بەشداربووان بە سەرنج و راو بۆچوون و پیشنیار و رەخنەو پرسیار کۆبوونەوەکەیان دەولەمەندکرد .
پاشان بەرپرسی کۆمیتە درێژەی بە کۆبوونەوەکەدا بەتیشك خستنە سەر بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بەگشتی و پرۆسەی ریفراندۆم و بارودۆخی یەکێتیی بەتایبەتی، دەربارەی پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەیکردە رۆلی یەکێتیی لەهەولدانی بەردەوامی بۆ کۆدەنگی و بەشداری سەرجەم لایەکانی کوردستان، بەو مەبەستەش ئاماژەشی کردە نەخشەو پلانی یەکێتییمان بۆ چارەسەری دۆخەکە، بەتایبەتیش بۆ پرۆسەی ریفراندۆم، کەتیاییدا جەخت لەسەر کارا کردنی پەرلەمان و گەراندنەوەی خۆشگوزەرانی بۆکۆمەلانی خەلکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەو و هەموارکردنی دەستور و دەستاودەستکردنی دەسەلات دە،کات.
بەناوی کۆمیتەو سەرڤەم رێکخستنەکانیشەوە هیواداربوو سەرکردایەتی یەکێتیی بەردەوام بێ لەسەر بەرگریکردن لە داخوازیەکانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان و پێداگری لەسەر نەخشە رێگایەکەی وهەولدان بۆ پاراستنی یەکریزی ناو ریزەکانی یەکێتیی نێشتمانی کوردستان.
لە خالێکی تردا بەرپرسی کۆمیتە جەختی کردە سەر گرنگیدان بەپەیوەندیەکانی رێکخستن لە نیوان هەڤالان و ئۆرگانەکانی رێکخستن و هەولدان بۆ زیاتر کاراکردنی ستافی ئۆرگانەکان و  کەلک وەرگرتن لە هێزو توانای سەرجەم هەڤالانی رێکخستن بەتایبەتیش گەنجان لە ناو ئۆرگانەکاندا، لە درێژەی کۆبوونەوەکە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە وەلامی پرسیارەکانی ئامادەبووانیش درایەوە پیشنیارو رەخنەکانیشیان بەهەند وەرگیرا.
دواتر کارگێری کۆمیتە وشیار جەلال پاش تیشک خستنە سەر بارودۆخەکەو پرۆسەی ریفراندۆم و رەوشی یەکێتییمان ،دەربارەی کاراکردنی ئۆرگانەکان و کەلک وەرگرتن لە هێزو توانایان بەباشی زانی و کە لەبەر بەرژەوەندی و چالاکردنی زیاتری ئۆرگانەکانی گرنگی بدرێ بە کارو چالاکیەکان و ئامادەکاریش بکرێ بۆ پیشهاتەکان .
دواتر بەرپرسی کەرت رزگار قادر بەناوی ئامادەبووانەوە پالپشتی بەرنامەی کۆمیتە کرد بۆ زیاتر کاراکردنی ئۆرگانەکانی رێکخستن، بەومەبەستەش بەباشی زانی لەبەر سەرقالی بە کارکردن پۆستی ل. کەرت پسپێردرێ بە هەڤالێکی تر، کە کاتی زیاتری هەبێ لەخزمەتی کارو چالاکی کەرتەکەیان، بۆ خۆشی هەر لەناو ستافی کەرت دەمێنێتەوە بە پێ ی هەبوونی کات و توانای بەردەوام دەبێ لە جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی رێکخستن .
بەو مەبەستە ل. کۆمیتەو سەرجەم ئامادەبووان دەستخۆشیان لێ کرد بۆ ئەو ماوەیەی کە بەپێ ی توانا ئەرکی خۆی جێ بەجێ کردووە.
دواتربەرەزامەندی سەرجەم بەشدار بووانی کۆبوونەوە دلشاد ئەمین جێگری بەرپرسی کەرت سەرپەرشتی کارەکانی کەرت دەکات بە هاوکاری و هەمئاهەنگی لەگەل ستافی کەرت.

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە

ڕادیۆی دەنگی ناوەند

دوا لێدوانه‌کان