دەنگی ناوەندی دەرەوە

ئه‌ڵمانیا.. پێنجه‌مین فرۆكه‌ی وزه‌به‌خشی له‌ ئینجه‌رلیك كشانه‌وه‌

 سەردێڕی بابەتەکان

ئه‌ڵمانیا.. پێنجه‌مین فرۆكه‌ی وزه‌به‌خشی له‌ ئینجه‌رلیك كشانه‌وه‌

ئاب 01
09:35 2017

دووه‌م كه‌ناڵی فه‌رمی ZDF  ی ئه‌ڵمانی ئێواره‌ی دوێنێ ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧ بڵاویكرده‌وه‌ دواین فرۆكه‌ی چاودێری تۆرنادۆی ئه‌ڵمانی.

بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆی له‌توركیا به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی”بوشل”ی سه‌ربازی هه‌رێمی “رِایلاند- بفالتس”ی ئه‌ڵمانیا به‌جێ هێشت،به‌م جۆره‌ پێنجه‌مین فرۆكه‌ی هه‌واڵگری تۆرنادۆی ئه‌ڵمانی  به‌هۆكاری قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌رلین وئه‌نقه‌ره‌و رێگه‌گرتن له‌په‌رله‌مانتارانی ئه‌لمانیا بۆ سه‌ردانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و بنكه‌یه‌دابوو كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كانی هێنا.

ئه‌ڵمانیا برِیاریدا ئه‌و هێزانه‌ له‌ئینجه‌رلیكه‌وه‌ بۆ ئوردون بگوازێته‌وه‌..چاوه‌روانیش ناكرێ  تامانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌و فرۆكانه‌ بتوانن ئه‌ركه‌كانی  چاودێری و سۆراخكردنی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژی داعش دا ببینن،به‌ڵكو چاوه‌رِان ده‌كرێ تائه‌و كاته‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی زه‌خیره‌ی ئه‌و فرۆكانه‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازه‌كانی له‌رێگه‌ی ئاسمان و ده‌ریاوه‌ له‌توركیاوه‌ بۆ ئوردون بگوازرێته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ وته‌بێژی بنكه‌ی”الازرق”ی سه‌ربازی ئوردونی ئاشكرایكرد ئه‌و بنكه‌یه‌ تا ئێستا پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌مانكات به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانی پله‌ به‌رزیش رِایگه‌یاند كۆكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی تۆرنادۆ له‌م كاته‌دا له‌ئه‌لمانیا باشترین بژارده‌ بووه‌ چونكه‌ برِی تێچوون و لۆجستیكی  گه‌یاندنی ئه‌و ستافه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی بۆبنكه‌ی”الازرق” بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ی رِابردو رِایانگه‌یاند به‌رلین فرۆكه‌ وزه‌به‌خشه‌كه‌شی له‌بنكه‌ی ئینجه‌رلیك كشانۆته‌وه‌ بۆ ئوردون و به‌لام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ل هاوپه‌یمانان ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌كاره‌كانی.

شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە