دەنگی ناوەندی دەرەوە

گرنگی ئەو سێگۆشە ڕەشە چیە کە لەناو فرۆکەی بازرگانیدا هەیە

 سەردێڕی بابەتەکان

گرنگی ئەو سێگۆشە ڕەشە چیە کە لەناو فرۆکەی بازرگانیدا هەیە

گرنگی ئەو سێگۆشە ڕەشە چیە کە لەناو فرۆکەی بازرگانیدا هەیە
ته‌مموز 14
15:46 2017

گرنگی ئەو سێگۆشە ڕەشە چیە کە لەناو فرۆکەی بازرگانیدا هەیە؟
سێگۆشەیەکی ڕەش کە جێگەکەی دەکەوێتە سەر ئەو پەنجەرەیەی کە لە سێیەکی پێشەوەی باڵەکانی فرۆکەدایە،
ئەمەش دوو مەبەست هەیە لە دانانی ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم:
نیشانکردنی باشترین گۆشەی بینین بۆ کارمەندانی ناو فرۆکەکە لەکاتی پشکنینی شوێنی فلاپەکان position of flaps و کاتی پشکنینی باڵەکان بۆ شتێکی نا سروشتی بێت وەک لیکی سووتەمەنی و شەختە ice.
دووەم:
نیشانی دەدات کە چەقی قورسایی فرۆکەکە “GC “Centre of Gravity دەکەوێتە ئەو شوێنەوە کە سێگۆشە ڕەشەکەی لێ دانراوە.
(چەقی قورسای هەموو تەنێک بریتە لەو خاڵەی کە قورسایی تەنەکەی تێدا یەکسان دەبێت).
سوودەکەشی ئەوەیە کە کارمەندەکانی ناو فرۆکە بە هۆی ئەو نیشانەوە دەتوانن سەرنشینەکان بە هاوسەنگی بەناو فرۆکەکەدا دابەش بکەن ئەگەر بێت و فرۆکەکە پڕ نەبێت لە سەرنشین و ڕێگە نەدەن هەموو سەرنشینەکان لەیەک بەشی فرۆکەکەدابن، بەپاراستنی هاوسەنگی بەفیرۆدانی سووتەمەنی کەم دەکات و هەروەها هێزی ڕاکێشانیش کەم دەکاتەوە.
تێبینی :فرۆکەوان پێشتر کاری هاوسەنگی تەواو کردووە.Weight and Balance
هەرچەندە لەکاتی وەرگرتنی بۆردینگ پاسی فرۆکەدا جێگاکەت بۆ دیاری کراوە، کە تێیدا هاوسەنگی ڕەچاو کراوە، بەڵام وەک زۆربەمان بینیومانە کە کاتێک فرۆکە یان پاس بەتاڵ ئەبێت هەر کەسەو ڕادەکات بۆ جێگەیەکی گونجاو بە زوقی خۆی ئەمە بۆ پاس یان قیتار ئاساییە بەڵام بۆ فرۆکە ئاسایی نیە.
ئا: فڕۆکەوان “دڵشاد ستار”

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە

ڕادیۆی دەنگی ناوەند

دوا لێدوانه‌کان