دەنگی ناوەندی دەرەوە

وەفدی کۆمیتەی نەرویج بەشداری کرد لە کۆڕی ماتەم وپرسەی شەهیدانی دووی پوشپەری شاری سنە

 سەردێڕی بابەتەکان

وەفدی کۆمیتەی نەرویج بەشداری کرد لە کۆڕی ماتەم وپرسەی شەهیدانی دووی پوشپەری شاری سنە

وەفدی کۆمیتەی نەرویج بەشداری کرد لە کۆڕی ماتەم وپرسەی شەهیدانی دووی پوشپەری شاری سنە
ته‌مموز 01
22:14 2017

وەفدی کۆمیتەی نەرویج بەشداری کرد لە کۆڕی ماتەم وپرسەی شەهیدانی دووی پوشپەری شاری سنە کە پۆلێک لاوی کۆمەڵە بونە قوربانی و لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیەوە پەیامێکی هاوخەمی پیشکەش کرا فەرموون دەقی پەیامەکە

هاوڕێیانمان لە کۆمەلەی شۆرشگیری زەحمەت کیشانی کوردستانی ئیران
ماتەمگێڕانی ئەزیز ،
ئاماد کۆمیئتەی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئامادەبوانی بەڕێز سڵاوێکی گەرم بەناوی هەڤاڵانتان لە کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی نەرویج پرسەو دڵگرانی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین لەم کارەساتە دڵتەزینە و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لە ڕێگای ئێوەوە دەگەیەنین بە بنەماڵەی ئەو پۆلە شەهیدە ، بەریزان جێگای داخە وڵاتی ئێمە دابەشکراوە لە نێوان چوار دوژمنی نەفام و دژ بە مرۆڤایەتی و ئینسانیەت بەهیچ شێوەیەک لای ئەو خوێنڕێژانە سادەترین مافی مرۆڤی پیادە ناکرێت ،هەموو ڕێگا کان بۆ لەناو بردنمان بەکار دەهێنن وەکو کوشتن و لەسێدارەدان و ڕوخاندنی گوندو شارو شارۆچکەکانمان ئەوان تەنها دوژمنی مرۆڤەکان نین بەڵکو دوژمنی دارو بەردو ئاوو هەوای کوردستانیشن ،بۆیە ئێمەی کورد بمانەوێت یان نەمانەوێت تەنها ڕێگایەک لەبەر دەممانە بەرخودان و پارێزگاری کردنە لە سەرو ماڵ و کەرامەتی گەلەکەمان ، شەهیدبونی ڕۆڵەکانمان و خوێنە ئاڵەکانیان هەوێنی شۆڕشەو بەردەوامی دەدات بە خەباتە ڕەواکەمان دژی بە تاریک پەرستان ، ئەو شەڕە شەڕی مان و نەمانە کاتێک کوردستانیان دابەش کرد بە ویستی خۆمان نەبوو کەس پرسی بە ئێمە نەکرد بەڵکو بە فروفێلێکی نیو نەتەوەی لەسەرمان فەرز کرا ، بەدبەختی گەلی کوردیش لەوەدایە دوژمنانمان ئەگەر لە هەموو شتێک خیلافیان هەبێت تەنها لە پیلانگێڕان و دوژمنکاری گەلی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن و کێشەیان نیە ، بۆیە تاوانەکانیان لە یەک دەچن و وەکو یەک ڕۆڵەکانمان شەهید دەکەن و ماڵی کورد وێران دەکەن ، ئیمەش وەکو گەلێکی ژێر دەستەو داگیر کراو شێوەی خەباتمان لە یەک دەچێت و دروشمەکانمان لە یەک نزیکە ،هەر ئەوەش هۆکاری درێژەدانمانە بە خەباتی سیاسی و چەکداری بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان بۆیە دەبیت بڵێین هەڤالانی کۆمەڵە دلنایبن کاروانی شەهیدان بەردەوام دەبیت شەهیدان سەباح و حامد و بەهزاد نە یەکەم پۆڵن و نە دوا پۆلیش دەبن لە کاروانی شەهیدان ڕێگای خەباتمان سەخت و درێژو دژوارە ،بۆیە پێویستە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی هەمومان یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی بپارێزین بۆ بەرەنگار بونەوەی دوژمنانمان ،دوژمنانی گەلی کورد جیاوازی ناکەن لە نێوان باکوڕو باشورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە