دەنگی ناوەندی دەرەوە

کۆمیتەی فەرەنسا کۆڕی ماتەمینی کاک نۆشیروانی بەرز ڕاگرد.

 سەردێڕی بابەتەکان

کۆمیتەی فەرەنسا کۆڕی ماتەمینی کاک نۆشیروانی بەرز ڕاگرد.

کۆمیتەی فەرەنسا کۆڕی ماتەمینی کاک نۆشیروانی بەرز ڕاگرد.
حوزه‌یران 11
20:07 2017

رۆژی شه‌ممه‌ی 10/6/2017 ره‌وه‌ندی كوردی دانیشتوی فه‌ره‌نسا به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ( دارا به‌كر) و ئه‌ندامانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ،هه‌ستان به‌ سازكردنی كۆڕێكی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی خاكی و تێكۆشه‌ری گه‌لی كورد نه‌وشیروان مسته‌فا رێخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران .

له‌كۆڕه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ حزب و رێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان و دۆستانی كاك نه‌وشیروان به‌شدار بوون.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ وه‌ستان به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و پاشان دارا به‌كر به‌ وتارێك كۆڕه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و تێیدا به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شداربوانی كردو پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر مێژوی خه‌باتی كاك نه‌وشیروان له‌ ژیانیدا بۆ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و كوردستانی باشوور به‌ تایبه‌تی و ده‌وری كاریگه‌ری ناوبراوی باسكرد له‌ سه‌ره‌تای رزگاربونی كوردستان له‌به‌شی باشوور و ده‌ستوری عیراقی دوای دكتاتۆر و پاشان ده‌ستپاكی و دڵسۆزی كاك نه‌وشیروان له‌ كاری سیاسیدا.

هه‌موو نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌ وتاری خۆیان به‌شداریان كرد ،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دۆستی هه‌ڤاڵ نه‌وشیروان به‌ وتارو بیره‌وه‌ره‌كانیان به‌شدار بوون ، له‌وانه‌ یوسف ئه‌رده‌لان دۆستی كاك نه‌وشیروان و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ،تێیدا زۆر به‌ وردی باسی له‌ كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان و ده‌وری كاریگه‌ری له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردا كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر نوسین و بۆچونه‌كانی كاك نه‌وشیروان و گێرانه‌وه‌ی یادگاریه‌كانی شه‌خسی خۆی.
جێی باسكردنه‌ كه‌ نوسه‌ر و رۆشنبیری ئه‌مریكی دانیشتوی فه‌ره‌نسا ( جۆناتان ره‌نداڵ ) دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و هاورێی كاك نه‌وشیروان ئاماده‌ بوو ،ناوبراو له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه‌ سه‌ردانی كوردستانی كردوه‌وه‌ و كاك نه‌وشیروانی ناسیوه‌ ،له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ وه‌ك خۆی واته‌ندی زۆر دڵگران بوو به‌ كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان ، وتی ( كاك نه‌وشیروان بۆ من یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌ لێهاتوه‌ رۆشنبیره‌كانی گه‌لی كورد ،كه‌ هه‌ر زوو بۆم ڕونبوه‌وه‌ كه‌ نه‌وشیروان نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان به‌ڵكو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا ئه‌توانێت ده‌وری خۆی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیدا ببینێ.

هه‌روه‌ها وتی ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك بوو كه‌ به‌ راست و دروستی باسی وه‌زعی كوردستانی بۆ كردم و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌ كه‌مو كوڕی ناو ریزه‌كانیان بشارێته‌وه‌ زۆر به‌ راستگۆیانه‌ هه‌موو شته‌كانی بۆ ڕونكردمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راپه‌رینه‌كانی كوردستانی باشوور ، هه‌روه‌ها وتی كه‌ له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ئه‌و توانیمان ئه‌و گه‌شته‌ به‌ له‌بارودۆخێكی ئاسایشدا به‌بێ كێشه‌ به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌رینه‌سه‌ر ، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ ئیتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیا نه‌پچریوه‌ ، داخی گرانم كه‌ به‌راستی دڵگران به‌ كۆچی بێگه‌رانه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها عه‌زیزی ماملێ ئه‌ندامی ( ناوه‌ندی كوردی له‌ فه‌ره‌نسا ) خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن شكۆی گه‌له‌كه‌مان ماملێ و نوێنه‌ری كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ پاریس، به‌ وتارێكی زۆر به‌ پێز به‌شداری كرد و وێرای ناساندنی كاك نه‌وشیروان به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی له‌هه‌مان كاتدا داوای یه‌كگرتنی گه‌لی كوردی كرد و به‌بیری هێناینه‌وه‌ كه‌ دوژمنانمان زۆر به‌هێزو زاڵمن و ده‌بێت ده‌ست به‌رداری یه‌كتر نه‌بین و یه‌كگرتوبین و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌بێت گه‌لی كورد بیرو بوچۆن و تێزه‌كانی كاك نه‌وشیروان بكه‌نه‌ بنه‌ما وله‌سه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و كار بكه‌ن خه‌بات بكه‌ن بۆ رزگار بونی یه‌كجاری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
هه‌ر له‌ میانه‌ی ووتاری حزبه‌ سیایه‌ كوردستانیه‌كاندا ، ووتاری كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن ( حه‌مه‌ عوسمان ) كارگێڕی راگه‌یاندنی كۆمیته‌وه‌ له‌ جیاتی ئه‌رسه‌لان عه‌زیزه‌وه‌ به‌رپرسی كۆمیته‌، پێشكه‌ش كراو وێرای باسێكی كورتی خه‌باتی سه‌ركرده‌ كاك نه‌وشیروان ، باسی له‌ ساده‌یی و خاكی و دڵسۆزی كاك نه‌وشیروانی كرد بۆ به‌شداربوان و چه‌ند یادگاریه‌كی كاتی پێشمه‌رگایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیرواندا گێرایه‌وه‌ لێهاتویی و گه‌وره‌یی كاك نه‌وشیرانی به‌رزو پڕشكۆ ناساند ،ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ كه‌ ئه‌رسه‌لان عه‌زیز به‌رپرسی كۆمیته‌ به‌ یاوه‌ری هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌و به‌رپرسی كه‌رته‌كانی باشوورو باكورو شاری توور به‌ تاجه‌گوڵێكی رێزو وه‌فا به‌شداریان كردو خۆیان به‌ خاوه‌نی ئه‌و كۆڕه‌ ماته‌مینیه‌ دانا و هاوكار له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ پێوه‌ پێشوازیان له‌ به‌شداربوان ئه‌كرد.

به‌شدار بوان بریتیبون له‌:-

كۆمیته‌ی رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك له‌ فه‌ره‌نسا .
مامۆستا یوسف ئه‌رده‌لان دۆستی دێرینی كاك نه‌و شیروان .
عه‌یزی ماملێ ،نوێنه‌ری كوردستانی رۆژ هه‌ڵات .
هه‌ڤاڵ مه‌مه‌د عه‌لی ،به‌رپرسی پارتی كرێكارانی كوردستان باكوور
نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی ( جۆناتان ره‌نداڵ ) نوسه‌ر و رۆشنبیری ئه‌مریكی دۆستی كاك نه‌وشیروان
خالید عیسا نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان .
حاجی جه‌مال پوركیان بۆ حزبی رۆژی كوردستان سه‌ر به‌ حزبی دیموكراتی ئێران باڵی مسته‌فا هیجری .
ئه‌و كۆڕه‌ خنجیله‌ جوانه‌ به‌ شێوه‌كی ئارام و ئاسودیی به‌رێوه‌چوو وه‌ك رۆحی پاكی كاك نه‌وشیروان ، ره‌نگه‌ به‌ ده‌یان كۆڕو و كۆنفراس به‌س نه‌بێت بۆ گه‌وره‌یی كاك نه‌وشیروانی سه‌ركرده‌ و پێشمه‌رگه‌ ، به‌ڵام هاوڕێیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵینیان داوه‌ كه‌ له‌ داهاتودا كۆڕی تر له‌سه‌ر بیرو بۆچونه‌كانی كاك نه‌وشیروان سازبكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە