دەنگی ناوەندی دەرەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتی سەردانی هەڤاڵ مامجەلال یان كرد لە دەباشان

 سەردێڕی بابەتەکان

ئەنجومەنی سەركردایەتی سەردانی هەڤاڵ مامجەلال یان كرد لە دەباشان

ئەنجومەنی سەركردایەتی سەردانی هەڤاڵ مامجەلال یان كرد لە دەباشان
حوزه‌یران 01
15:58 2017

ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/6/2017 لە چل و دوەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (ی.ن.ك)  و چل ویەكەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ سەرۆك مامجەلال لە سلێمانی  بپێشوازییەكی گەرمی كرد لە    هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی و  ئەنجومەنی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)  كە بەبۆنەی  ساڵیادەكە بۆ پیرۆزبایی كردن سەردانی بەڕێزیان كرد ، سەرەتاش هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی پیرۆزبایی گەرمی  لێكرد و داوای لەش ساغیی بۆ بەڕێزیان   كرد . هەڤاڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی  بە ناوی هەڤاڵانی ئامادە بوەوە  پیرۆزبایی لە سەرۆك مامجەلال كرد بەبۆنەی دامەزراندنی (ی.ن.ك) ەوە  و رایاگەیاند “ئەمڕۆ كە هەموان لە مەكتەبی سیاسیی و   ئەنجومەنی سەركردایەتیی  لە خزمەت جەنابتانداین  پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنەتان لێ دەكەین ئەو یەكیتییەی كە خۆتان شەرەفی دامەزراندنیتان هەبوە  ، تائێستا چل و دوساڵە  بەردەوامە لە خەبات و تێكۆشان ،شانازییەكی گەورەشە كە هەر ئێوە سەرقافڵەی ئەم كاروانی خەباتەن “. هەڤاڵ مەلا بەختیار ئاماژەیكرد بۆ رۆڵی  سەرۆك مامجەلال لە گەشە كردن و بەهێز كردنی پێگەی  (ی.ن.ك)   كە هەمیشە ئەو رۆڵە بە تەعزیمەوە باس دەكرێت ،ئەوەیشی دوپاتكردەوە كە هەڤاڵانی  یەكێتیی نیشتمانیی  درێژە دەدەن بە رێبازەكەی مامجەلال و  لە ناو هاوكێشە سیاسییەكاندا لە ئاستی كوردستانیی ، عێراقیی و ناوچەییش بە پێی ئامۆژگاریی و رێنماییەكانی  سەرۆك مامجەلال هەمیشە بەشێكین لە چارەسەر و ناچینە ناو هیچ كام لە كێشە و ململانێكانەوە  لەگەڵ هیچ لایەك نین دژی لایەنێكی تر . لە بەشێكی تری وتەكەیدا هەڤاڵ مەلا بەختیار وتی ” هەلومەرجی ئێستا زۆر  ئاڵۆز و تێكچڕژاوە   ئەم وێستگەیە  پێویستی بە ئیوە یە  لە پێناوی زامنكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلدا ،  ئومێدەوارین بتوانین  ئەم قۆناغە بە سەركەوتویی  تێپەڕێنین “.  بەردەوامیی گفتوگۆكانیشی بە بیر هێنایەوە  بە ئامانجی چارەسەری كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە كوردستان  لەلایەك  ، لەلایەكی ترەوە  كێشە  هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد ،ئاماژەیشیكرد بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان بەرەو جێبەجێكردنی  رێككەوتنی نێوان (ی.ن.ك)   و بزوتنەوەی گۆڕاندا . لە تەوەرەیەكی تردا هەڤاڵ مەلا بەختیار ئەگەرەكانی دوای رزگار كردنی موسڵی باسكرد  و رونیكردەوە كە ئێستا باسكردنی مەسەلەی ریفراندۆم  بۆ ئایندەی كوردستان ن ئاساییە و لە هەمو جێ یەك باسی دەكەین  بەڵام پێویستی ب رونكردنەوە و گفتوگۆی چڕ و زیاترە .
هەڤالچ عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی كارگێڕییش پیرۆزبایی لە سەرۆك مامجەلال كرد و وتی “پیرۆز بێت ئەو مێژوەی كە خۆت دروستت كرد و  كورد و كوردستانتان گەیاندە ئەم رۆژە مەزنەی  هەموان لە سایەیدا  سەربەرز و ئازادین ، ئومێدەوارم  بە پەیڕەو كردنی كلتور و رێبازەكەت  ئەنجامی مەزنتر بەدەست بێنین و   پیرۆزبایی سەربەخۆیی كوردستانت لێ بكەین  ”
سەرۆك مامجەلالیش لەگەڵ  دەربڕینی   پیرۆزبایی   بۆ  یادی دامەزراندنی  یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان  و هەڵگیرساندنی  شۆڕشی  نوێی گەلەكەمان  بەرابەرایەتیی (ی.ن.ك)  و  نیشاندانی خۆشحاڵی   بۆ سەردانی  هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتیی ، گەش بینیی نیشان دا بۆ ئەو گۆڕانكاریی یانەی كە خرایە رو  و رۆڵی (ی.ن.ك)  تیادا بەرجەستە  كراوە ، سوپاسگوزرایشی نیشان دا بۆ هەستی هەڤاڵانە و برایانەیان

بابەتی پەیوەندی دار

٠ پەیام

هیچ پەیامێک نیە

هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟

پەیامێک بنووسە

پەیامیک بنووسە