پیرۆزبایی ئاخر زه‌مان..شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

خوایه راست نه‌بێ، چۆلهكهیك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت پێی ڕاگه‌یاندم كه گوایه هه‌ندێك له (براده‌رانی)!! مه‌كته‌بی سیاسی به‌ته‌مان بڕۆن بۆ هه‌ولێر چونكه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیان لێ بكات!!
ئه‌ی هاوار ئه‌وه چی ئه‌گوزه‌رێ ؟ مام جه‌لال له سلێمانیه، مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانیه ؟ ئه‌رێ توو خۆتان و خواتان خه‌ڵك دێت بۆ پیرۆزبایی كردن یان خه‌ڵك ئه‌چێت تا پیرۆزبایی لێ بكرێت؟
به‌راستی ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی كردنه به مێژووی یه‌كێتی و حزبی شه‌هیدان و خوێنی شه‌هیدان و كادر‌و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی…
گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و پارته ده‌یه‌وێت پیرۆزبایی له یه‌كێتی بكات ئه‌توانێت بێته سلێمانی و سه‌ردانی مام بكات و پیرۆزبایی له یه‌كێتی بكات و سه‌ری رێز له سه‌ر كڵگۆی كاكه نه‌وه دانه‌وێنێت.. ئه‌وه پێی ده‌وترێت نیه‌ت پاكی .. ئه‌وه‌كه‌ی تر دچێته قاڵبی جێبه‌جێ كردنی پیلانه قیزهوهندهكهی ئه‌و براده‌رانه‌ی كه تووشی زه‌ردوویی بوونه..
به‌رێزان، هه‌ر له ئه‌مشه‌وه‌وه چاوه‌ڕێی سازدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووس ساز بكه‌ن له لایه‌ن ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌وه بۆ هه‌مدیس سزادانمان .. به‌هۆی به‌كار هێنانی وشه‌ی (زه‌ردوویی) یه‌وه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هیچ پەیامێک نەنووسراوە لە ئێستادا، ئایا دەتەوێت پەیامێک بنووسیت؟
پەیامێک بنووسە